کۆمەڵکوژی لە غەززە بەردەوامە: لانیکەم ٢٠ شەهید

هێرشە ئاسمانی و زەمینیەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە جارێکی دیکە خەڵکی مەدەنی کردۆتە ئامانج. بەگوێرەی سەرچاوە تەندروستییەکانی غەززە، لانیکەم ٢٠ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆری دیکەش برینداربوون.
لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا چەندین خانوو و باڵەخانە وێران بوون و تیمەکان زۆر کاردەکەن بۆ ئەوەی بگەنە ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە. بەهۆی کەمی پێداویستی پزیشکی و هاوکاری جددی لە ناوچەکەدا خزمەتگوزاری تەندروستی پەکی کەوتووە.
راگەیەندرا کە لە ئەنجامی تەقەی سەربازانی رژێمی سەهیۆنی لە نزیک خاڵی دابەشکردنی یارمەتییەکان لە بەشی ناوەندیی کەرتی گەمارۆدراوی غەززە، ٧ کەس شەهید بوون. لە ئەنجامی هێرشەکانی سەر گەڕەکی زەیتوون لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە، هاوڵاتییەکی مەدەنی شەهید بوو و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
لە بۆردومانی ناوەندی شاری خان یونس، هاوڵاتییەکی دیکەی مەدەنی شەهید بوو. لە شارۆچکەی قەرارە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی خان یونس، هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی ناوچەیەکی نیشتەجێبوونیان بەتەواوەتی وێران کرد و بە دەیان بنەماڵە دیسانەوە بێ ماڵ و حاڵ بوون.
لە کاتێکدا تەقەی تۆپخانە و هێرشی دۆشکە قورسەکان لە گەڕەکی زەیتوون لە ڕۆژهەڵاتی غەززە بەردەوامە. فەلەستینیەکان کە چاوەڕێی وەرگرتنی یارمەتی بوون لە شەقامی تین لە باشووری خان یونس بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشیان کرایە سەر. لەئەنجامی ئەو هێرشەدا زۆرێک لە خەڵکی سڤیل بریندار بوون.
لە کاتێکدا کە قەیرانی مرۆیی لە غەززە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ قووڵتر دەبێتەوە، کۆمەڵکوژییە سیستماتیکییەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە ژێر بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا رایگەیاند کە دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان داڕماون و وتی "لە بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژییانەی ڕۆژانە لە فەلەستین ڕوودەدەن، دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ بەهایەکیان نەماوە".
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٦٤٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٤ هەزار و ١٠٥ کەس.
لە غەززە کە دەربازبوون لە مردن تەنیا مردنێکی دیکە دەهێنێت، خێمەکان لە ژێر گەرمای سووتێنەردا دەبنە دۆزەخ، جیهان بێدەنگە و چاوی لەم کارەساتە مرۆییە کوێر دەکات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکانی دەستووری نوێ رایگەیاند، "دەمانەوێت دەستوورێک بهێنین کە لە ئاست خواست و چاوەڕوانییەکانی میللەتدا بێت بۆ ئەم میللەتە."